ناوهڕۆك
سەهۆڵ
كەسی پێكەیشتوو پێویستی بە خواردنەوەی دوو لیتر ئاو هەیە لە ڕۆژێكدا بۆئەوەی ئەندامەكانی جەستەی بەباشی كاربكات و لە ژەهرەكان پاكببێتەوە، بەڵام زۆربەی كەسەكان حەز دەكەن ئاوی سارد و سەهۆڵاو بخۆنەوە یان بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ سەهۆڵەكە دەخۆن بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا، خواردنی سەهۆڵ بە دیاردەیەكی باش دادەنرێت بۆ كەسی گەورە و بچووك، كە بە شێوەی شەشپاڵووی بچووك دەدرێت بە منداڵان كە هەندێك جار تامی بۆ زیاد دەكرێت یان پارچەی بچووكی میوە دەكرێتە ناو قاڵبەكانەوە و لەگەڵ ئاودا دەیبەستن و دواتر پێیان دەدرێت.
سوودەكانی خواردنی سەهۆڵ
- ساردی لەش دەپارێزێت و فێنكی دەكاتەوە، بەتایبەتی لە كاتی ورزشكردن كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی پلەی گەرمی لەش.
- دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەستكردن بە ڕشانەوە و هێور كردنەوەی گەدە، هەروەها بۆ ئەو كەسانەی كە چارەسەری كیمیایی وەردەگرن وەك نەخۆشی شێرپەنجە، كە سەهۆڵ دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی نیشانەكانی.
- دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی پلەی گەرمی ناوەوەی لەش و هەستكردن بە گەرمی بە تایبەتی لە وەرزی هاوین، هەروەها یارمەتی هەڵمژینی ئاسن دەدات لە لەشدا، بەتایبەتی بۆ ئەو ئافرەتانەی كە كە دووگیانن. چونكە دەبێتە كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە كەمخوێنی.
- یارمەتی سووتاندی كالۆری و كەمكردنەوەی كێش دەدات. هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵی زیانبەخش و دەبێتە هۆی زیادكردنی ڕێژەی ماددە ئاسن و ڤیتامینەكان.
- ماسولكەكانی دڵ بەهێز دەكات و تەندروستی باشتر دەكات، هەروەها سوڕی خوێن چالاك دەكات.
- پێست جوان دەكات و تەندروستتری دەكات، هەروەها گەشەكردنی نینۆك بەهێزدەكات و بریقەداری دەكات.
- دەبێتە هۆی زیادكردن تامی ئەو میوانەی كە بۆی زیاددەكرێت، هەروەها یارمەتی پاراستنی دەدات.
- ئازاری سورێنچك كەمدەكاتەوە.
زیانەكانی خواردنی سەهۆڵ
- زیان بە ددان دەگەیەنێت، هەروەها دەبێتە هۆی خێراكردنی ڕزینی مینای ددان و زوو شكانی ددانەكان.
- دەبێتە هۆی تووشبوونی پووك بە برین و زیان گەیاندن پێی، كە دەبێتە هۆی زیادكردنی توشبوون بە نەخۆشییە بەكتریایی و ڤایرۆسییەكان كە لەڕێگەی برینەوە بڵاو دەبنەوە.
- دەبێتە هۆی دروستكردنی ئازار لە كاكیلەكان و ئێسكەكانی دەمدا.
- زیادكردنی توشبوون بە ئەنفلۆنزا و پەتاكان، هەروەها ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە بەكتریایی و ڤایرۆسییەكان زیاد دەكات.
- دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسولكەكانی گەدە و زیانگەیاندن بە پەردەكەی.
- دەبێتە هۆی دروستكردنی كێشە لە هەرسكردندا.
- دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەو مادانەی كە گەدە دەری دەدات بۆ هەرسكردنی خواردن، بەمەش دەبێتە هۆی هێواشكردنەوەی هەرسكردن.
- دەبێتە هۆی دروستبوونی قورحەی گەدە.
سەرچاوەکان
1309 بینین